مباپێ مەرجێكى قورسى هەیە
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێی فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان تەنها بە مەرجى بردنەوەى خولى یانە پاڵەوانەكان لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەردەوام دەبێت .
رۆژنامەى لۆپاریزیانى فەڕەنسى ئاماژەى بەوە كردووە كە مباپێ بە بەرپرسانى یانەكەى وتووە تەنها لەبەرامبەر بردنەوەى خولى یانە پاڵەوانەكان ئامادەیە لە یانە پاریسییەكە بەردەوام بێت .
رۆژنامەكە باس لەوە دەكات لە ئەگەرى نە بردنەوەى خولى یانە پاڵەوانەكان وەرزى داهاتوو مباپێ روودەكاتە ریاڵ مەدرید .
جێگەى ئاماژەیە لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكان پاریس سانجێرمان 2-1 بە یانەى بروسیادۆرتمۆند دۆڕا.
AM:11:55:19/02/2020
ئهم بابهته 18084
جار خوێنراوهتهوه