‌ڤیدیۆ.. هالاند سەركردایەتى دۆرتمۆندى كرد بۆ بردنەوە لە پاریس سانجێرمان

وێستگە سپۆرت-

ئیرلینگ هالاندى نەرویجی  سەركرایەتى یانەى بورسیادۆتمۆندى كرد بۆ بردنەوە لە یانەى پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك .

لە یارییەكانى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى بورسیادۆرتمۆند لە یاریگاى سیگناڵ ئیدیونا پارك میواندارى یانەى پاریس سانجێرمانى كرد .

تایمى یەكەمى یارییەكە بێ گۆڵ و بە خاوێنى كۆتاییهات . لە تایمى دووەمدا ولەخولەكى 69 هالاند گۆڵى یەكەمى بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد و لەخولەكى 75 نیمار ئەنجامەكەى یەكسانكردەوە ، دواى دوو خولەك هالاند گۆڵى دووەمى خۆى ویانەكەى تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

جێگەى ئاماژەیە یارى گەڕانەوە لە یاریگاى پاریس سانجێرمان ئەنجام دەدرێت لە 11ى مانگى سێ 
 


AM:01:10:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری