‌هەواڵێكى فەرمى و خۆش بۆ هاندەرانى نیمار

وێستگە سپۆرت-

هەواڵێكى خۆش دەگاتە هاندەرانى نیمار داسێلڤاى ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان و ئەو یاریزانە بە فەرمى ئامادەی یارییەكەى بوروسیادۆرتمۆند دەبێت لە خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا .

تۆماس تۆخێلى ئەڵمانى وراهێنەرى یانەى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسى لیستى ناوى یاریزانەكانى بۆ رووبەرووبونەوەى یانەى بوروسیادۆرتمۆند لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئاشكرا كرد كە بڕیارە سبەى سێشەممە كاتژمێر 11ى شەو ڕووبەڕوویەكترببنەوە .

لیستەكەى تۆخێل گەڕانەوەى نیمارى ئەستێرەى یەكەمى یانەكەى بەخۆوەبینیوە پاش ئەوەى لە ماوەى چوار یارى رابردوودا نەیتوانیوە بەهۆى پێكانەوە یارى بكات . هاوكات كیمبیبی بەرگریكاریش گەڕاوتەوە لیستەكە .
 


PM:04:22:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 9208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌