ریاڵ مەدرید جامى شای ئیسپانیاى بەدەستهێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەى باسكەى ریاڵ مەدرید نازناوى باسكەى جامى شای ئیسپانیاى بەدەستهێنا پاش ئەوەى لە یانەى ئۆنیكاخا مەلەگەى بردەوە بە 95 خاڵ بە رامبەر بە 68 خاڵ .
ریاڵ مەدرید توانى لە تەواوى گیمەكانى یارییەكەدا سەركەوتن بەسەر ركابەرەكەى تۆمار بكات و ئەنجامى گێمەكانیش ( 26-13) (17-15) (25-14) ( 27-26) بوو .
بە بردنەوەى ئەم جامە كۆى نازناوەكانى ریاڵ مەدرید لە جامى شا بووە 28 نازناو بە سێ نازناو لە پێش بەرشەلۆنەوە.
AM:11:24:17/02/2020
ئهم بابهته 5424
جار خوێنراوهتهوه