‌راهێنەرێكى گەنج: پەیوەندییان پێوەكردم بۆ شوێنگرتنەوەى زیدان و لەبەر چەند هۆكارێك رەتمكردەوە

وێستگە سپۆرت-

یولیان ناجلیسمانى ئەڵمانى وراهێنەرى یانەى لایبزیك جەختدەكاتەوە كە لە ساڵى 2018 و پاش رۆشتنى زیدان لە راهێنەرایەتى یانەى شاهانە پەیوەندیم پێوەكرا تا راهێنەرایەتى ئەو یانەیە وەرگرم ، بەلآم رەتمكردەوە .

زیدان لە ساڵى 2018 وپاش بردنەوەى سێیەم نازناوى لەسەریەكى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دەستى لە راهێنەرایەتى یانەكە كێشایەوە . 
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى  ناجیلسمان وتى: شتێكى ئاساییە كە ئامانجت راهێنەرایەتى ریاڵ مەدرید بێت ، لە بەرامبەریشدا پەیوەندیت پێوەبكرێت .

ناجلیسمان دەڵێت: سەرەتا كە پەیوەندیم پێوەكرا توشى سەرسوڕمان بووم ، بەلآم بیرم كردەوەو هەستم بە ئاسودەى نەكرد كە بچمە ئەو یانەیە چونكە من دەمەوێت باشتر بم و لە یانەى شاهانەش كات نییە بۆ ئەوەى باشتر بیت .

لە درێژەى قسەكانیدا ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە وتیشى: كاتێك دەچیتە ریاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە هاندەران ومیدیاكان و خاوەن بڕیارەكان لەسەرت ناوەستن تا ئەوەى باشتر بیت، ئەوان تەنها سەركەوتن وبردنەوەیان دەوێت و ئەگەر نەشتبردەوە ناتوانى بڵێت من گەنجم و پێویستم بە گەشى زیاترە . 

لە كۆتایی قسەكانیشدا ناجیلسمان وتى یەكێك لە هۆكارەكانى ترى رەتكردنەوەى ریاڵ مەدرید ئەوەبوو كە من نازانم بە زمانى ئیسپانى قسە بكەم هەر ئەوەنە ئەزانم بڵێم چۆنى وئەحواڵت  چۆنە . 
 


AM:11:03:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 23396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری