وێنە.. یاریزانێكی مانچستەریونایتد دووچاری رووداوێكی مەترسیدار بوو
وێستگە سپۆرت-
سێرجیۆ رۆمیرۆی ئەرجەنتینی و گۆڵچی یانەی مانچستەریونایتد دووچاری رووداوێكی هاتوچۆی مەترسیدار بوو .
رۆژنامەكانی بەڕیتانیا بڵاویان كردۆتەوە كە لەناوچەی كارینگتۆنی نزیكی مەشقەكانی یانەكەی رۆمیرۆ دووچاری رووداوێكی هاتوچۆی مەترسیدار بووە و خۆی كێشاوە بە پەرژینی شەقامەكەدا .
بە پێی سەرچاوەكان ئەو یاریزانە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لامبۆرگینی پێیە کە نرخەکەی دەگاتە 170 هەزار پاوەند وەكو لە وێنەكەشدا دەركەوتووە ئوتۆمبیلەكەی زیانی زۆری پێگەیشتووە .
رۆژنامەكان هیچ زانیارییەكان لەسەر دۆخی یاریزانەكە بڵاو نەكردۆتەوە بەڵام پێدەێت دۆخی خۆی باش بێت .
PM:04:17:20/01/2020
ئهم بابهته 3224
جار خوێنراوهتهوه