ئاگادارن نوێنەرەكانی نیمار لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان چیان وتوە
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی جەختدەكاتەوە كە نوێنەرەكانی نیمار لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان گفتووگۆ یان كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە نوێنەرەكانی نیمار لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان گفتووگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی یانە پاریسییەكە كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە .
هاوینی رابردوو نزیك بوو نیمار بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە بەڵام یانە پاریسییەكە مەرجی قورسی دانا بۆیە گواستنەوەكە پەكی كەوت ولە ئێستاشدا و پاش پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لە وەرزی ئەمساڵدا هاندەرانی پاریس سانجێرمان هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو ئەستێرە بەرازیلییە گۆڕاوە .
نیمار لە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەكەی 13 گۆڵی تۆماركردووە و حەوت پاسی یەكلایكەرەوەشی داوەتە هاورێكانی ولە ئێستاشدا بەشێكی زۆر لە رۆژنامەكان سورن لەسەر ئەوەی ئەو یاریزانە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەكات .
PM:12:22:20/01/2020
ئهم بابهته 10380
جار خوێنراوهتهوه