‌ریاڵ مەدرید 80 ملیۆن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەك تەرخان دەكات لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ ولە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنێری ئەڵمانی وئەستێرەی یانەی لایبزیك دەدات.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی ئامادەكردووە تا ئەوەی  لە كۆتایی ئەم وەرزە تیمۆ ڤێرنێر بگوازێتەوە ریزەكانی .

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە جگە لە ریاڵ مەدرید یانەكانی لیڤەرپوڵ وچێڵسیش هەوڵی گواستنەوەی ڤێرنێر دەدەن .

ڤێرنێری 23 ساڵ لە وەرزی ئەمساڵ 26 یاری لە تەواوی پاڵەوانێتییەكان لەگەڵ یانەكەی ئەنجامداوە و25 گۆڵی تۆماركردووە و گرێبەستەكەشی لەگەڵ لایبزیك تا 2023 درێژەی هەیە .


 


AM:11:45:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 22820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌