‌ریاڵ مەدرید نزیكە لە راگەیاندنی گرێبەستێك

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی نزیكە لە راگەیاندنی گرێبەستی رینێر جیسۆس كارڤالیۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی لاوی هێڵی ناوەندی یانەی فلامینگۆ.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی نزیكە لە گواستنەوەی رینێری 18 ساڵ لە یانەی فلامینگۆە بەڕازیلییەوە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ .

لای خۆشییەوە رۆژنامەی گڵۆپۆ سپۆرتی بەڕازیلی ئاماژەی بەوە كردووە كە لە نزیكترین كاتدا ئەو ئەستێرەیە پشكنینی پزیشكی ئەنجام دەدات بۆ پەیوەندیكردن بە ریاڵ مەدریدەوە.


PM:10:02:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 19544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌