‌هۆكارێكی تری دوورخستنەوەی ڤالڤێردی ئاشكرا بوو

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هۆكارێكی تر بۆ دوورخستنەوەی ڤالڤێردی لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات .

رۆژنامەی ماركا لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە تەنها ئەنجامی یانەكە هۆكار نەبووە تا ئەوەی بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە ڤالڤێردی دووربخەنەوە لە پۆستەكەی . 

رۆژنامەكە دەڵێت لەو ماوەیەی كۆتاییدا بەرپرسانی یانەكە هەستیان كردووە كە راهێنانەكانی یانەكەیان وەكو پێویست نییە ویاریزانەكان تەركیزیان لەدەستداوە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە زۆرترین گۆڵیان لە ماوەی كۆتایی راهێنەرایەتی ڤالڤێردی لەسەر تۆمار بكرێت .


PM:03:52:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌