‌كێبڕكێیەكی توند لە نێوان بەرشەلۆنە ومانچستەرسیتی دروست دەبێت

وێستگە سپۆرت-

 

هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و مانچستەرسیتی  كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەلیساندرۆ باستۆنی ئیتاڵی وبەگریكاری یانەی ئینتەرمیلان دەكەن .

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە هەردوو بەرپرسانی یانەكانی بەرشەلۆنە و مانچستەرسیتی  لە كێبڕكێدان بۆ گواستنەوەی ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریكاری تەمەن 20 ساڵی ئیتاڵی و یانەی ئینتەرمیلان.

باستۆنی لە  كۆتا چوار یاری یانەكەیدا لە خولی ئیتاڵی بە شێوەیەكی سەرەكی یاری كردووە وئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە ، چاوەڕێش دەكرێت لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا هەردوو یانەكە گرێبەستی پێشكەش بكەن . 


 


PM:01:03:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 18320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری