‌ڤیدیۆ.. كاسمیرۆ سەركردایەتی ریاڵ مەدریدی كرد بۆ بردنەوە لە ئیشبیلیە

وێستگە سپۆرت-

كاسمیرۆی بەڕازیلی سەركردایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی كرد بۆ بردنەوە لە یانەی ئیشبیلیە .

لە هەفتەی 20ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئیشبیلیە كرد ، لە خولەكی 57 كاسمیرۆ گۆڵی یەكەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد و  لەخولەكی 64 لوك دی یۆنگ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئیشبیلیە تۆماركردەوە ، لە خولەكی 69 كاسمیرۆ گۆڵی دووەمی خۆی ویانەكەی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتایهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 43 خاڵ و بە كاتی چووە پلەی یەكەمی ریزبەندی .


PM:08:08:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌