‌گواردیۆلا وەڵامی داواكارییەكەی مێسی دایەوە

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنەری یانەی مانچستەرسیتی  وەڵامی  خواستەكەی مێسی دەداتەوە ورەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا دەستبەرداری تواناكانی سێرجێۆ ئەگوێرۆ بن.

لە ماوەی رابردوودا مێسی داوای لە كارگێڕی یانەكە كرد كە بۆ جێگرتنەوەی سوارێز گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی وهێرشبەری مان سیتی واژوبكەن . 

پێگەی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مان سیتی رەتیدەكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا دەستبەرداری تواناكانی ئەگوێرۆ ببن .

ئەگوێرۆ یەكێكە لە ئەستێرە گرنگەكانی مان سیتی لای پیپ گواردیۆلا.


PM:08:59:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 21996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌