‌بەرشەلۆنە نزیكە لە گواستنەوەی یاریزانێكی 17 ساڵ

وێستگە سپۆرت-

پێگەیەكی بەناوبانگی جیهانی جەختدەكاتەوە كە یانەی بەرشەلۆنە نزیكە لە گواستنەوەی یان كۆتۆی بەرگریكاری یانەی كۆرتیبای بەڕازیلی .

لەو بارەیەوە پێگەی گۆڵی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یان كۆتۆی 17 ساڵ و بەرگریكاری یانەی كۆرتیبای بەڕایلی نزیكە لە پەیوەندیكردن بە یانەی بەرشەلۆنی ئیسپانییەوە .

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات بەرشەلۆنە  بە پێنج ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە یاریگای كامپنۆ .


PM:01:42:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌