فەرمی.. ئەنچیلۆتی دوورخرایەوەو جێگرەوەكەی چاوەڕواننەكراوە
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ناپۆلی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی وراهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوەو زۆرێك لە سەرچاوەكانیش گاتوزۆ بە شوێنگرەوەی دەزانن .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئینتەرمیلان ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەكەیان لە پۆستەكەی دوورخستۆتەوە .
بە پێی سەرچاوەكانی ئیتاڵیاش پێش یارییەكەیان بەرامبەر یانەی جینك لەخولی یانە پاڵەوانەكان كە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنیان تۆماركرد بەرپرسانی یانەكە بریاری دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرەیان داوە .
زۆرێك لە رۆژنامەكانی ئیتاڵیاش ئاشكرایان كردوو كە بۆ ماوەی 18 مانگ گاتوزۆی راهێنەری پێشووی میلان دەبێتە راهێنەری ناپۆلی .
جێگەی ئاماژەیە دۆخی ناپۆلی لە خولی ئیتاڵی باش نییە و 21 خاڵی كۆكردۆتەوەو بە جیاوازی 17 خاڵ لە دوای ئینتەرمیلانی پێشەنگەوەیە.
AM:09:15:11/12/2019
ئهم بابهته 4404
جار خوێنراوهتهوه