‌گواردیۆلا ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراوی بەرشەلۆنەی دەوێت

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنەر یانەی  مانچستەرسیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سامیۆل ئۆمتیتی فەڕەنسی وبەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە واژووبكات . 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژە بەوە دەكات كە خراپی هێڵی بەرگری یانەكە لە دوای پێكانی ئیمریك لاپۆرت وای لە گواردیۆلا كردووە كە بیر لە گواستنەوەی بەرگریكاریك بكاتەوە .

ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە گواردیۆلا رەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ شوێنگرەوەی كۆمپانی واژووبكات كە كۆتایی وەرزی رابردوو وازی لە یاركردن  هێنا و دانانی فێرناندیهۆش وەكو دڵی بەرگری گورزی زۆری لە سیتی داوە لە وەرزی ئەمساڵ و هەموو ئەمانە وا دەكات كە گواردیۆلا بیر لە گواستنەوەی ئۆمتیتی بكاتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا .

جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا وەكو پێویست لە لایەن ڤالڤێردییەوە پشت بە تواناكانی ئۆمتیتی نابەسترێت.


PM:10:08:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌