ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس بە ئەنجامێكی گەورە بە لازیۆ دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر لازیۆ دووچاری شكست هات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆڕا.
لە یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی لازیۆ، لە خولەكی 25 رۆناڵدۆ گۆڵێكی بۆ یۆڤی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لە دەسپێكی تایمی دووەمداو لەخولەكی 46 لویز فلیپی رامۆس گۆڵی بەرامبەری بۆ لازیۆ تۆماركردەوەو لەخولەكی 74یشدا سافیچ گۆڵی دووەمی بۆ لازیۆ تۆماركرد و لە كۆتایشدا ولەخولەكی 94 فلیپی كاسیدۆ گۆڵی سێیەمی بۆ لازیۆ تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایهات.
جێگەی ئاماژەیە لە یارییەكەدا لەخولەكی 69 كوادرادۆ بە كارتی سور كرایە دەرەوە و هەروەها لەخولەكی 79شدا ئیمۆبیلی لێدانێكی سزای بۆ لازیۆ لەدەستدا .
بەو ئەنجامە خاڵەكانی یۆڤانتۆس لە 36 خاڵدا وەستا و لە پلەی دووەمدایە ویانەی لازیۆش بە 33 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە .
AM:01:11:08/12/2019
ئهم بابهته 3336
جار خوێنراوهتهوه