ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان بردنەوەی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان درێژەیدا بە تۆماركردنی سەركەوتنەكانی وبە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی مونپیلیەی بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 17ی خولی یانەكانی فەڕەنسا یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی مونبیلیە . لە تایمی یەكەمدا ولەخولەكی 41 پاریدیس بە هەڵە گۆڵێكی بۆ مونبیلیە تۆماركرد .
لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 74 نیمار گۆڵی بەرامبەری بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردەوەو دوای دوو خولەك مباپێ گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد ، دواترو لەخولەكی 81 ماورۆ ئیكاردی گۆڵی سێیەمی یانە پاریسییەكەی تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پاریس سانجێرمان بووە 39 خاڵ ولە پێشەنگی ریزبەندی دایە ومونبیلیەش بە 24 خاڵ وبەكاتی لە لە پلەی حەوتەمدایە .
PM:10:26:07/12/2019
ئهم بابهته 5028
جار خوێنراوهتهوه