ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ بردنەوەیەكی تری تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ سێ خاڵی كردە سەر كۆی خاڵەكانی وبە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بۆرنمۆسی بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ بووە میوانی بۆرۆنمۆس ، لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی 35 چەمپەرلین گۆڵی یەكەمی بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و یەك خولەك پێش تەواوبونی تایمی یەكەم نابی كیتا گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپوڵ زیاد كرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات .
لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 54 محەمەد سەڵاح گۆڵی سێیەمی بۆ لیڤەرپوڵ زیادكرد و یارییەكەش هەر بەو سێ گۆڵە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی لیڤەرپوڵ بووە 46 خاڵ ولە سەروو ریزبەندی پریمەرلیگدایەو یانەی بۆرۆنمۆسیش بە 16 خاڵ لە پلەی 15 هەمدایە .
PM:08:48:07/12/2019
ئهم بابهته 1596
جار خوێنراوهتهوه