‌فەرمی.. ریاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێكانی لوكاس فاسكێزی ئەستێرەی یانەكەی رادەگەیەنێت  پێش رووبەرووبونەوەی ریاڵ سۆسیداد.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی شاهانە ئاماژەی بەوەكردووە كە فاسكێز لە قاچی چەپیدا دووچاری پێكان هاتووە، بەڵام ماوەی دووركەوتنەوەی لە یاریگاكان ئاشكرا نەكردووە .

لە بەیاننامەكەدا یانەی شاهانە باسی ئەوەشی كردووە كە بە زووترین كات پشكینی پزیشكی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت و ماوەی دووركەتنەوەی  ئاشكرا دەكرێت .

ئەمە یەكەم جار نیە لە وەرزی ئەمساڵ فاسكێز دووچاری پێكان دەبێت لە مانگی 10ی رابردووش توشی پێكان هات .


PM:03:58:21/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری