‌بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس دەیانەوێت لەم زستانەدا گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری چاوەڕواننەكراو واژووبكەن

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدات بە پێدانی ئیمری كان بە یانە كەتەلۆنییەكەو گواستنەوەی ئیڤان راكیتیچ.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی ئیڤان راكیتیچی كرواتی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری تواناكانی ئیمری كانی ئەڵمانی ویاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی بێت و نایەۆێت لە گواستنەوەی راكیتیچ بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە كەتەلۆنییەكە .

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا یۆڤانتۆس ئەو گرێبەستە پێشكەشی بەرشەلۆنە دەكات ، ئەمە لە كاتێكدایە هاوینی پێشوو یانە كەتەلۆنییەكە رەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ ئیمری كان واژووبكات.


PM:07:32:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 16352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری