‌نیمار دڵی هاندەرانی پاریس سانجێرمان زۆر خۆش دەكات

وێستگە سپۆرت-

نیمار داسێلڤای بەرازیلی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی دڵی هاندەرانی یانەكەی خۆش دەكات و دەڵێت ئامادەم بۆ رووبەرووبونەوەی ریاڵ مەدرید . 

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی نیمار دەڵێت: من لە باشترین دۆخی خۆمدام و بێگومان ئامادەم بۆ رووبەرووبونەوەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .

هەفتەی رابردوو نیمار گەڕایەوە راهێنانەكانی یانەكە پاش ئەوەی ماوەیەك بوو بەهۆی پێكانەوە دابڕابوو .

لە 26ی ئەم مانگە و لە یارییەكانی  جەولەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان دەكات .


PM:12:34:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری