‌ئاگاداری یەكەم لێدوانی مۆرینهۆن پاش بوون بەراهێنەری تۆتنهام

وێستگە سپۆرت-

جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی وراهێنەری نوێی یانەی تۆتنهام پەرۆشی خۆی بۆ یەكەم ئەركی لەگەڵ تۆتنهام نیشان دەدات .

لە لێدوانێكیدا پاش ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهامی لە جێگەی پۆچیتینۆ وەرگرت مۆرینهۆ وتی: بە پەرۆشم بۆ یەكەم ئەركم لەگەڵ یانەكەدا ، چونكە راهێنەرایەتی تیپەكم وەرگرتووە كە مێژوویەكی گەورەی هەیەو خاوەن ناوێكی گەورەیە لە جیهاندا.

مۆرینهۆ دەشڵێت تۆتنهام خاوەن كۆمەڵێك یاریزانی چاكە وكاركردن لەگەڵ ئەو یاریزانانە منی ناچاركرد پۆستەكە قبوڵ بكەم .


PM:12:26:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری