‌ڤیدیۆ.. ئارۆن رامسی وێڵزی گەیاندە یۆرۆ

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی وێڵز هاوشانی كرواتیا خۆی گەیاندە یارییەكانی یۆرۆی 2020 پاش ئەوە ئارۆن رامسی یاریزانی یۆڤانتۆس سەركردایەتی تیپەكەی كرد  . 

لە یاریگای خۆی وێڵز میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریای كرد ، لەخولەكی 14 ئارۆن رامسی گۆڵی یەكەمی بۆ وێڵز تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .  لە سەرەتای تایمی دووەمداو لەخولەكی 47 رامسی گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆماركردو یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە كۆتایهات . 

بەو ئەنجامە خاڵەكانی وێڵز بووە 14 خاڵ وهاوشانی كرواتیا خۆی گەیاندە یارییەكانی یۆرۆی 2020 .


PM:12:19:20/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌