ڤیدیۆ.. بەڕازیل لە كۆریای باشوری بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە یارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی كۆریای باشوری بردەوە .
لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكاندا هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل وكۆریای باشور لە خاكی ئیمارات رووبەرووی یەكتر بونەوە.
لەخولەكی نۆ لوكاس كۆلیهۆ گۆڵی یەكەمی بۆ بەڕازیل تۆماركرد و دواتر ولەخولەكی 36 كۆتینهۆ گۆڵی دووەمی تۆماركرد ، و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتایهات . لە تایمی دووەمداو لە خولەكی 60 دانیلۆ گۆڵی سێیەمی بۆ بەڕازیل تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو سێ گۆڵە لە سودی بەڕازیل كۆتاییهات .
جێگەی ئاماژەیە لە یەكەم یاری دۆستانەی خۆیدا بەڕازیل لە بەرامبەر ئەرجەنتین دووچاری شكست هاتبوو .
PM:09:50:19/11/2019
ئهم بابهته 3952
جار خوێنراوهتهوه