‌عێراق و بەحرەین بەرامبەربوون

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی عێراق لە بەرامبەر بەحرەین خاڵێكی بەدەستهێنا وبە بێ گۆڵ بۆ هەر لایەكیان بەرامبەربون . 

لە شەشەمین یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیالی 2022 و لە كۆمەڵەی سێیەمدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای عومانی نێودەوڵاتی رووبەرووی بەحرەین بوەوە و، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتایهات . تایمی دووەم عێراق بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و چەندین جارێكیش نزیك بوو لە گۆڵ بەڵام یاریزانانی عێراق شكستیان هێنا لە قۆستنەوەی هەلەكان و یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتایهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی عێراق بووە 11 خاڵ وپێشەنگی ریزبەندی گرتووە وبەحرەینیش بە نۆ خاڵ لە پلەی دووەمدایە .



PM:09:38:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌