‌رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ لە بارەی داهاتووی نیمارەوە بەرشەلۆنە شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەكات كە  یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە بارەی فرۆشتنی نیمار بە یانەی بەرشەلۆنە هیچ هەڵوێستی نەگۆڕاوە .

رۆژنامەی مۆندۆی نزیكی یانەی بەرشەلۆنە باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان هەمان بۆچونی گواستنەوەكانی هاوینەیان هەیە ونایانەوێت نیمار بە یانەی بەرشەلۆنە بفرۆشن ، ئەوەش بەهۆی ئەو نێوانە خراپەی كە لە نێوان بەرپرسانی ئەو دوو یانەیەدا هەیە و لە ماوەی رابردوو لە بارەی نیمار و رابیۆتیشەوە كە لە ئێستادا یاریزانی یۆڤاتۆس ناكۆكییەكی زۆریان بۆ دروست بووە .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە نیمار بە ئاشكرا ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە نیشانداوە .


PM:02:44:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌