‌دەنگۆی گەڕانەوەی گواردیۆلا بۆ بایرن میونخ یەكلایی بوەوە

وێستگە سپۆرت-

بریكارەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی باس لەو دەنگۆیانە دەكات كە دووبارە ناوی راهێنەرە ئیسپانیەكە بە بایرن میونخەوە دەبەستنەوە.

لە لێدوانێكدا جۆسیپ ماریا ئۆربیتیچی بریكاری پیپ گواردۆلای ئیسپانی دەبارەی ئەو هەوالانە دەدوێت كە باس لە گەرانەوەی گواردیۆلا دەكەن بۆ راهێنەرایەتی بایرن میونخی ئەڵمانی، لەو لێدوانەدا كە رۆژنامەی ئاس بەشێكی بڵاوكردۆتەوە ناوبراو رایدەگەینێت كە پیپ لە مانچستەر سیتی خۆشحاڵە و گرێبەستەكەشی لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامی هەیە و لە ئیستادا هیچ هۆكارێك نیە بۆ جێهێشتنی ئەو یانەیە.

بریكارەكەی پیپ ئاماژە بەوەشدەكات كە لە تۆپی پێدا هیچ شتێك ناتوانرێت بە رێژەی سەد لە سەد پێشبینی بۆ بكرێت هیچ شتێك مەحاڵ نیە،وە گەرانەوەی پپیش بۆ راهێنەرایەتی یانە باڤاریەكە دەچێتە هەمان چوارچێوەوە و دەكرێت رووبدات.


PM:12:43:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌