‌چاوەڕواننەكراو.. ئەستێرەیەكی گرنگ لە پێناو بەرشەلۆنە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردەوە

وێستگە سپۆرت-

ویلیانی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی چێڵسی لەندەنی لە پێناو یاریكردن لە ڕیزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە ڕەتكردۆتەوە. 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆڕتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژە بەوە دەكات كە ویلیان ئارەزوویەكی زۆری بۆ یاریكردن لە تەنیشت لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستە نوێیەكەی یانەی چێڵسی ڕەتكردۆتەوە و نایەوێت لەو یانە لەندەنییە درێژە بە یاریكردن بدات.

گرێبەستی ویلیانی بەرازیلی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی بلوزی لەندەنی كۆتایی دێت و لەو وادەیە بە دواوە یاریزانە 31ساڵەكە دەتوانێت بەبێ گەڕانەوەی ڕاستەوخۆ ڕووبكاتە ئەو یانەیەیی مەبەستێتی و لە ئێستاشدا یانەكانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.


 


PM:12:35:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌