‌ریاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت و بە هۆی پێكانەوە بۆ ماوەی مانگ و نیوێك لە تواناكانی جیمس رۆدریگێز بێبەش دەبێت وئەو یاریزانە بەشداری یاری كلاسیكۆ ناكات .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی شاهانە ئاماژەی بەوەكردووە كە جەیمس لە قاچی چەپیدا دووچاری پێكان هاتووە بەهۆی پێكانەكەشەوە راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشتووە وگەڕاوەتەوە مەدرید .

لای خۆشییەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووە كە بەهۆی ئەو پێكانەوە جەیمس نزیكەی مانگ و نیوێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە و بۆ یاری كلاسیكۆش لە 18ی مانگی داهاتوو ئامادە نابێت .


PM:10:45:18/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری