فەرمی.. ماوەی دووركەوتنەوەی جەیمس ئاشكرا كرا
وێستگە سپۆرت-
جەیمس رۆدریگیزی كۆڵمبی وئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێكانەوە دوو هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بەهۆی ئەو ئازارەی لە ئەژنۆیدا دووچاری ببوو لە یاری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی پیرۆ و ئیکوادۆر دوورخرایەوە و گەڕایەوە مەدرید.
یاریزانە کۆڵۆمبییەکە لە مەدرید پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ئەژنۆیدا دووچاری پێكان هاتووە و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
جەیمس پێشتر لە بایرن میونشن لە هەمان شوێندا ئەم ئازارەی دووچار بووە، ئەوکات بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک و نیو لە یاریگاکان دابڕا
PM:04:53:17/11/2019
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه