بایرن میونخ زەبرێكی كوشندە لە ریاڵ مەدرید دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەیەوێت گورزێكی كوشندە لە یانەی ریاڵ مەدرید بدا وگرێبەست لەگەڵ كای هاڤێرتزی ئەستێرەی یانەی بایەرلیڤەكوزن واژووبكات .
رۆژنامەی سپۆرت یەكی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەی بایرن میونخ ئارەزویەكی زۆریان هەیە بۆ گواستنەوەی كای هاڤێرتزی ئەستێرەی یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی بایرن مونخ ركابەرییەكی بەهێزی یانەی ریاڵ مەدرید دەكات بۆ گواستنەوەی هاڤێرتز ، بەو پێیەی یانەی شاهانەش لە هەوڵی جی دایە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە .
هاڤێرتز لە وەرزی ئەمساڵ ئاستێكی بێ وێنەی پێشكەشكردووە و سەرنجی زۆرێك لە یانەكانی بەلای خۆیدا راكێشاوە .
PM:12:27:17/11/2019
ئهم بابهته 8168
جار خوێنراوهتهوه