‌ڤیدیۆ.. ئەڵمانیا و هۆڵندا گەیشتنە یارییەكانی یۆرۆ

وێستگە سپۆرت-

هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵندا و ئەڵمانیا گەیشتنیان بە یارییەكانی یۆرۆی 2020 بەدەستهێنا .

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە گروپی سێیەم و لە یاریگای خۆی میوانداری روسیای سپی كرد. لە خولەكی 41 جینتەر گۆڵێكی بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات . لە دەسپێكی تایمی دووەمداو لەخولەكی 49گۆرتێسكا گۆڵی دووەمی بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد و لەخولەكی 55 تۆنی كروس گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و لەخولەكی 83 شدا كروس گۆڵی دووەمی خۆی وچوارەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئەڵمانیا بووە 18 خاڵ و لە پلەی یەكەمدایەو بە فەرمیش گەیشتە یارییەكانی یۆرۆ . 

هەر لەم كۆمەڵەیەدا هۆڵنداش گەیشتە یارییەكانی یۆرۆ پاش بەرامبەربونی لەگەڵ ئیرلەندای باكور بێ گۆڵ .


AM:10:55:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌