‌ڤیدیۆ.. سوید گەیشتە یۆرۆی 2020

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەی سوید گەیشتنی بە یارییەكانی یۆرۆی 2020 بەدەستهێنا پاش ئەوەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی رۆمانیای بردەوە .

لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 و لە كۆمەڵەی شەشەم هەڵبژاردەی سوید بووە میوانی رۆمانیا .  لە تایمی یەكەمداو لەخولەكی 18 ماركۆس بێرگ گۆڵی یەكەمی بۆ سوید تۆماركرد و لەخولەكی 34یشدا رۆبین كایسۆن گۆڵی دووەمی بۆ سوید زیادكرد و یارییەكەش هەر بەو دوو گۆڵە لە سودی سوید كۆتاییهات . 

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی هەڵبژاردەی سوید بووە 18 خاڵ ولە دوای ئیسپانیا وەكو دووەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە یارییەكانی یۆرۆی 2020 



AM:11:14:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌