‌لە كۆتایدا رۆناڵدۆ پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ ساری ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ساری راهێنەری یانەكەی ئەمجامداوەو كۆتایی بە كێشەكەی هێناوە لەگەڵ ئەو راهێنەرە.

پاش ئەوەی لە یارییەكەیان بەرامبەر میلان ساری بە بیانوی پێكانەوە رۆناڵدۆی هێنایە دەرەوەی یاریگا و دیبالا شوێنەكەی گرتووە ، كێشە لەنێوان ئەو راهێنەر ویاریزانە دروست بوو .

كێشەكە لە لایەن رۆژنامەكانەوە گەورەتر كرا كە بینرا رۆناڵدۆ هیچ پێكانێكی نییە وبە ئاسایی مەشقەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەنجام دەدات.

پێگەی تۆتۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەمڕۆ رۆناڵدۆ پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ ساری ئەنجامداوە وكۆتایی بە كێشەكە هێناوە وپێی وتووە پێویست ناكات كێشەكە گەورە تر بكەین  .


PM:11:28:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 7892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌