ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئەستێرەیەك گەیشتۆتە رێكەوتن
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ فابیان رۆیزی ئیسپانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ناپۆلی گەیشتۆتە رێكەوتن تا ئەوی لە كۆتایی وەرزدا بیگوازێتەوە ریزەكانی .
پێگەی لو10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ فابیان رۆیزی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ناپۆلی گەیشتۆتە رێكەوتن تا ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بیگوازێتەوە ریزەكانی .
یانەی بەرشەلۆنەش گرنگی بە تواكانی رۆیز دەدا، بەڵام ئەو یاریزانە چونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید پێباشترە .
لە كۆتاییدا ئەو پێگەیە ئاشكرای كردووە كە ناپۆل بە كەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت .
PM:07:48:14/11/2019
ئهم بابهته 18756
جار خوێنراوهتهوه