‌پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆركاری چاوەڕواننەكراو لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجام بدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام بدات بە پێدانی ئیدینسۆن كاڤانی لەبەرامبەر كەریم بنزیمەی فەڕەنسیدا.

پێگەی دیفینسا سێتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پێشنیاری گرێبەسێكی ئاڵوگۆڕكاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید كردووە ، بە پێدانی كاڤانی ئۆرۆگوای لەبەرامبەر بەدەستهێنانی تواناكانی كەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی شاهانەدا.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە كە یانەی شاهانە ئەم گرێبەستەی قبوڵ نییە ونیازی نیە دەستبەرداری تواناكانی بنزیمە بێت .

لە وەرزی ئەمساڵدا بنزیمە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتووە ولە ئێستادا پێشەنگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووە بە تۆماركردنی نۆ گۆڵ .


AM:10:44:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 15008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری