بەرنامەی چرینگیتۆ باس لە مەرجێكی سەیری خلێفی دەكات بۆ فرۆشتنی مباپێ بە ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
بەرنامەی بەناوبانگی چرینگیتۆی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان مەرجێكی سەیر و گرانی داناوە بۆ ریاڵ مەدرید بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەكەی .
بەرنامەی چرینگیتۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە ناسر خلێفی بە مەرجی بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەكان لە وەرزی ئەمساڵدا دەستبەرداری تواناكانی مباپێ دەبێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە 400 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە خەرج بكات.
PM:06:55:13/11/2019
ئهم بابهته 6500
جار خوێنراوهتهوه