‌چاوەڕواننەكراو.. ریاڵ مەدرید داواكارییەكی فەرمی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو داواكارییەك ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەكات لەسەر بەڕێوەچوونی یاری نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤیاریاڵ لە هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئیسپانیا . 

ئێزگەی كادینا سێری ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید دژی بەڕێوەچوونی یاری نێوان هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤیاریاڵە لە شاری میامی لە ئەمریكا ، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە یارییەكە لە یاریگای ڤیاریاڵە وئەنجامی ئەو یارییە لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید نییە ، چونكە یارییەكە لە یاریگای ڤیاریاڵەوە دەچێتە میامی وبەمەش سودمەندی یەكەم یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێت كە ركابەری یانەی ریاڵ مەدریدە .

ئێزگەكە باس لەوە دەكات كە سەرۆكایەتی یانەی شاهانە داواكارییەكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووە كە ئەو یارییە نەبرێتە میامی ولە یاریگای ڤیاریاڵ بەڕێوەبچێت .


PM:12:14:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌