‌150 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدرید داوا دەكرێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی لەبەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانی جادۆن سانچۆ داوای بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدرید دەكات .
پێگەی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی ئاماژی بەوە دەكات كە یانەی شاهانە ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆگواستنەوەی جادۆن سانچۆی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانە زەردپۆشەكەی ئەڵمانیا و دەیەوێت بیگوازێتەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی بوروسیادۆرتمۆند لەبەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانی ئەو یاریزانە داوای 150 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی شاهانە دەكات ولەو نرخەش كەمتر ئامادە نییە دەستبەرداری تواناكانی بێت .


PM:11:16:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌