‌گەلی فەڕەنسا كەریم بنزیمە شۆك دەكەن

وێستگە سپۆرت-

گەلی فەرەنسا بۆچونیان لەبارەی بنزیمە دەگۆرێت و دییدە دیشانی راهێنەری هەڵبژاردەكەش سوورە لەسەر دوورخستنەوەی یاریزانەكەی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی راپرسیەكی لەبارەی گەرانەوەی بنزیمە بۆ پێكهاتەی فەرەنسا ئەنجامداوەو لەسەدا 73ی بەشداربوانیش بەبەڵی دەنگیان بەگەرانەوەی بنزيمە بۆ پێكهاتەی فەرەنسا داوە و لەكاتێكدا تەنها لەسەدا 24 لەگەڵ نەگەرانەوەی بنزیمەدابوون.

رۆژنامەكە راپۆرتێكیشی لەو بارەیەوە بڵاوكردۆتەوە و بەهۆی ئاستە بەرزەكەشی شانبەشانی ریاڵ مەدرید بنزیمەی بەشیاوی گەرانەوە بۆ پێكهاتەی پاڵەوانی جیهان زانیوە و پێی وایە لەئێستادا فەرەنسا بەتەواوی پێویستی بەو یاریزانەیە.

بنزیمە بەهۆی كێشەیەكی لەگەڵ ڤالبوینای هاورێی لەساڵی 2015ەوە لەپێكهاتەی فەرەنسا دوورخراوەتەوە و دواهەمین یاری ئەو یاریزانەش بۆ هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان لە هەشتی مانگی ئۆكتۆبەری 2015 بوە.

لای خۆشیەوە زیدانی راهێنەری میرەنگی ئاشكرایكرد كەبنزیمە شایەنی گەرانەوەیە بۆ پێكهاتەی فەرەنسا بەڵام ئەو نایەوێت خۆی تێكەڵاوی ئەو پرسە بكات لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەیدا.


PM:09:56:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 15192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری