ئێزگەیەكی ئیسپانی هاندەرانی بەرشەلۆنە شۆك دەكات لەسەر راهێنەری داهاتووی یانەكە
وێستگە سپۆرت-
ئێزگەی كادینا سێری ئیسپانی جەختدەكاتەوە بەرشەلۆنە لە بیری ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو یۆرگن كلوپی ئەڵمانی وراهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بكاتە راهێنەری یانەكەی .
كادینا سێر باس لەوە دەكات كە داهاتووی ڤالڤێردی لە پۆستەكەی جێگەی دڵنیایی نیە وبە ئەگەرێكی زۆر لە كۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە .
ئێزگەی كادینا سێر لە كۆتایدا دەڵێت بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە ئارەزووی ئەوەدەكەن كە كلوپی راهێنەری لیڤەرپوڵ ببێتە راهێنەری یانەكەیان و لە وەرزی داهاتووش هەوڵی بۆ دەدەن .
AM:10:45:12/11/2019
ئهم بابهته 12436
جار خوێنراوهتهوه