ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بە ئەنجامێكی گەورە لە دۆرتمۆندی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بایرن میونخ كلاسیكۆی ئەڵمانیای بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بروسیادۆرتمۆند بردەوە
لە یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی ئەڵمانیدا ولە یاری كلاسیكۆی ئەو خولەدا یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئالیانز ئەرینا میوانداری یانەی بروسیادۆرتمۆندی كرد . لەخولەكی 17 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی یەكەمی بۆ بایرن میونخ تۆماركرد وتایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
لە دەسپێكی تایمی دووەمداو لەخولەكی 47 گنابری گۆڵی دووەمی بۆ بایرن میونخ زیادكرد ، دواتر ولەخولەكی 76 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووەمی خۆی وسیێیەمی یانە باڤارییەكەی تۆماركرد و لە كۆتایشداو لەخولەكی 80 هۆمێڵس بە هەڵە گۆڵی چوارەمی بۆ بایرن میونخ تۆماركردو یارییەكەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سودی بایرن میونخ كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بایرن میونخ بووە 21 خاڵ ولە پلەی سێیەمی ریزبەندی دایە و دۆرتمۆندیش 19 خاڵی هەیە وبە كاتی لە پلەی پێنجەمدایە .
PM:11:57:09/11/2019
ئهم بابهته 2500
جار خوێنراوهتهوه