‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە لە ئیباری بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە وبە چوار گۆڵی بێ وەڵام  لە یانەی ئیباری بردەوە .

لە یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی یانەی شاهانە بووە میوانی یانەی ئیبار، هەر لە تایمی یەكەمدا یانەی ریاڵ مەدرید یارییەكەی یەكلایكردەوەو  سێ گۆڵی تۆماركرد ، بە جۆرێك لەخولەكی 17 كەریم بنزیمە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و لەخولەكی 20 یشدا رامۆس بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆماركرد و دوای نۆ خولەك داوەر لێدانێكی تری سزای بۆ ریاڵ مەدرید هەژماركرد وبنزیمە گۆڵی دووەمی خۆی وسێیەمی یانەكەی تۆماركرد وتایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

تایمی دووەم تەنها گۆڵێكی تری بۆ یانەی شاهانە بەخۆوە بینی كە ڤالڤێردی لەخولەكی 61 تۆماری كرد . 

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی  ریاڵ مەدرید بووە 25 خاڵ و بە كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی و ئیباریش 15 خاڵی هەیەو بە كاتی لە پلەی 15 هەمدایە .


PM:10:51:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌