‌ڤیدیۆ.. چێڵسی لە ئەیاكسی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد و بە تەنها گۆڵێك لە یانەی ئەیاك ئەمستەردامی بردەوە .

لە سێیەمین یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ولە كۆمەڵەی هەشتەمدا یانەی چێڵسی بووە میوانی یانەی ئەیاك ئەمستەردام .

تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتاییهات . تایمی دووەمی یارییەكەش نزیك بوو بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتایی بێت ، تا ئەوەی لە خولەكی 86 میچی پاچوار توانی تاكە گۆڵی سەركەتن وبردنەوەی چێڵسی تۆماربكات وسێ خاڵی گرنگی بەخشییە تیپەكەی .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی چێڵسی بووە شەش خاڵ ولە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەیدا وئەیاكسیش بە هەمان رێژەی خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پلەی یەكەمی گرتووە .


PM:11:03:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌