‌ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی فەرمی رەتدەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید ی ئیسپانی گرێبەستی یانەی ئارسیناڵ رەتدەكاتەوە بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی دانی سیبایۆسی ئیسپانی ویاریزانی یانەكەیان . 

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا سیبایۆس بە خواستن رویكردە یانەی ئارسیناڵ و لە ئێستاشدا بەهۆی سەلماندنی تواناكانییەوە یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژووبكات . 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ئارسیناڵ ئامادەیی نیشانداوە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی شاهانە وبە یەكجاری تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنێت ، بەڵام راستەوخۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەو گرێبەستەی رەتكردۆتەوەو ئامادە نین بەو نرخە دەستبەرداری بن 


PM:07:49:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌