‌فەرمی . . ئەتلەتیكۆ مەدرید زەبرێكی ئێجگار بەهێزی بەركەوت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر پێكانی جۆو فلێكسی پورتوگالی وئەستێرەی یانەكەی بڵاو دەكاتەوە .

لە یاری ئەمشەوی یانەكەی بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا دووچاری پێكانێكی قورس هات لە خولەكی 80 یاریگای بەجێهێشت. 

لەپاش یارییەكەو لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاشكرای كردووە كە فلێكس لە پاژنەی پێیدا دووچاری وەرگەڕانێكی توند هاتووە و هەر لە بەیاننامەكەدا باس لەوە كردووە كە سبەی بە تەواوی پشكنینی بۆ ئەنجام دەدەین وماوەی دووركەوتنەوەی رادەگەیەنین.

لە لێدوانێكیشدا پاش یارییەكە سیمۆنی راهێنەری یانەكە دانی بەوەدا نا كە پێكانەكەی فلێكس قورسە و هیوادارین زۆر زوو لە پێكانەكەی چاكبێتەوە.


PM:09:07:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌