‌چاوەڕواننەكراو.. ئەستێرەیەكی گرنگی ریاڵ مەدرید داهاتووی خۆی یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی ویاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەیدا یەكلایی دەكاتەوەو لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام دەبێت .

رۆژنامەی كۆندیقیشناڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئیسكۆ بە هیچ جۆرێك نایەوێت یانەی ریاڵ مەدرید بە جێبهێڵێت و ئارەزووی بەردەوام بون دەكات لەگەڵ یانەی شاهانەدا .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی مۆند دیپۆرتیڤۆی ئاماژەی بەوە كرد كە ئیسكۆ دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت .

جێگەی ئاماژەیە یانەكانی  چێڵسی و تۆتنهام و یۆڤانتۆس گرنگی بە تواناكانی دەدەن و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گریچبەستەكەشی لەگەڵ ریاڵ مەدرید 700 ملیۆن یۆرۆیە


PM:08:29:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌