ڤیدیۆ.. ئەتلەتیكۆ و ڤالێنسیا بەرامبەربون
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە نێو یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستداو بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا یەكسان بوو .
لە یارییەكانی هەفتەی نۆی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ڤالێنسیای كرد ویارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەر لایەك كۆتاییهات .
سەرەتاو لەخولەكی 36 دیگۆ كۆستا گۆڵێكی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید بە لێدانی سزا تۆماركرد وتایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتایهات . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی82 دانیال پاریخۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ ڤالێنسیا تۆماركردەوەو یارییەكەش هەر بەو بەرامبەربونە كۆتاییهات .
بەو ئەنجامە خاڵەكانی ئەتلەتیكۆ بووە 16 خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە و یانەی ڤالێنسیاش 13 خاڵی وبە كاتی لە پلەی شەشەمدایە .
PM:08:15:19/10/2019
ئهم بابهته 1860
جار خوێنراوهتهوه