ریاڵ مه‌درید به گرێبه‌ستێكی گه‌وره ئه‌ستێره‌یه‌كی بایرن میونخ بگوازێته‌وه
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی سێرجی گنابری ئه‌ڵمانی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌كات .
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له ئێستادا له ئاستی ئیدین هازاردی ئه‌ستیره‌ی نوێی یانه‌كه‌یان رازی نین و تا ئێستا وه‌كو پێویست نه‌یتوانییه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به باشی رابهێنێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی سێرجی گنابری ئه‌ڵمانی وئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایرن میونخ و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
له كۆتاییشدا سه‌رچاوه‌كه‌ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه نرخی سێرجی گنابری له ئێستادا به 80 ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت .
AM:11:35:17/10/2019